ستاف و ئەكتەرانی فیلمی موسڵ هەڕەشەیان لێكراوە

بەشدارانی فیلمی موسڵ ئاشكرایانكردووە، لەلایەن داعشەوە هەڕەشەیان لێكراوە، ئەوەش كۆمپانیای نێتفلێكسی ناچار كردووە پارێزگارییان لێبكات.

بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی UNILAD، ستافی فیلمی موسڵ و ئەكتەرانی بەشدار تیاییدا تووشی دڵەڕاوكێ بوون بەهۆی ئەو نامانەی بۆیان ڕۆشتووە و تیایاندا هەڕەشەیان لێكراوە.

سوهەیل دەباش، ئەكتەر كە ڕۆڵی فەرماندە جاسم دەبینێت لە فیلمەكەدا ڕایگەیاندووە، “كاتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاتی نمایشی فیلمەكەمان ئاشكراكرد، نامەیەكی زۆری هەڕەشەمان لەلایەن لایەنگرانی داعشەوە بۆ هاتووە”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “دەزانین لە كوێ دەژیت و دەستمان پێت دەگات”.

ئەو نامەی هەڕەشانە كۆمپانیای نێتفلێكسی كە بەرهەمێنەری فیلمەكەبوو ناچاركرد هەنگاو بنێت بۆ دابینكردنی پاسەوان بۆ ستاف و بەشدارانی فیلمی موسڵ چ لەكاتی نمایشی فیلمەكە و چ بۆ دواتریش.

بۆ ئەو مەبەستەش نێتفلێكس گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای تایگەر سوان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی پاسەوانی تایبەت بۆ بەشدارانی فیلمی موسڵ و ئەكتەرەكان ئەنجامبدات.

فیلمی موسڵ باس لە شەڕی تیمێكی ئەمنی سەربە سوپای عێراق دەكات دژ بە داعش لە موسڵ، كە فیلمەكە لەلایەن كۆمپانیای نێتفلێكسەوە بەرهەمهێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشهەدانی: پێویستە تورکیا بەردەوامبێت لە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لە بەردەوامیی بەردانەوەی ئاو کردەوە لەلایەن تورکیاوە. نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی…
Total
0
Share