مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەقامی موعەزەمی رەهبەری و سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادەی كۆچكردوان و گەلی ئێران دەكەین بە بۆنەی رووداوی دڵتەزێنی كەوتنەخوارەوەی هێلكۆپتەری بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆمار و هاوڕێكانی و گیان لە دەستدانیان.

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک کاتژمێر 7:30 خولەک، ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران بڵاویکردەوە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئەو تیمەی لەگەڵی بوون لە تێکشکاندنی هێلیکۆپتەرەکەیان، گیانیان لەدەستداوە و دواتریش حکومەت بە فەرمی هەوڵەکەی پشتراستکردەوە.

بابەتی پێشتر

فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر کوشتنی کچەکەی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share