وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەكەمین لیستی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی بانكی (TBI) كرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی پێنجشەمەی رابردوو لە چوارچێوەی پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان یەكەمین لیستی فەرمانبەران كە لە زانیاریی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە، ئاراستەی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەتی هەرێم بەردەوامدەبێت لە ئامادەكردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران كە ئەم بانكە هەڵدەبژێرن و ئەو پرۆسەیەی كە بانكی ناوەندیی عێراق پەسەندیكردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانكەكە ئامادە دەكات.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت، ” هیوادارین بانكی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین كات دەست بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بكات”.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری بانكی ناوەندی پلانی دووەم رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر پێشوازیی لە رووفاتی ئەنفالكراوان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share