بڕیاری سێ ساڵ زیندانیکردن بۆ نیکۆلا سارکوزی دەرکرا

دادگای تێهەڵچوونەوەی فەرەنسا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەسەر نیکۆلا سارکوزی سەرۆکی پێشووتری وڵاتەکەیدا سەپاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی فەرەنسا، لەسەر بنەمای بڕیارێکی پێشووتری دادگا بڕیاریدا بە تاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل نیکۆلا سارکوزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی بکات.
بە پێی بڕیارەکەی دادگا، سزای دوو ساڵیان رادەگیرێن و سێیەمیش لەدەرەوەی زیندان بە دەستبەندی ئەلیکتۆرنیەوە بەسەردەبات.

پێشتر و لە ساڵی 2021 دادگای فەرەنسا بڕیارەکەی بۆ سارکوزی دەرکردبوو، بەڵام ناوبراو تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دابوو.

سارکوزی تەمەن 68 ساڵ کە لەنێوان ساڵانی 2007 – 2012 سەرۆکی وڵاتەکەی بووە، بەوە تۆمەتبارکرابوو کە پارەی بە شێوەیەکی نایاسایی پەیداکردووە بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن جگە لەوەی کە پۆستەکەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری نهێنی بەکارهێناوە.

لەو دۆسییەی گەندەڵیانەدا جگە لە سارکوزی 12 کەسی دیکە تێوەگلاون و دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ بەسەردا سەپاندوون.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی چوار تۆن زه‌یتوونی خراپبوو له‌ناودەبرێت

بابەتی دواتر

لە کۆیە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک سێ ئەندامی خێزانەکەی و دراوسێیەکیان دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share