گەرمیان.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە گەڕەکی ئازادی شاری کەلار کەسێک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس لەگەڕەکی ئازادی قەزای کەلار هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە و بەسەختی برینداریکرد، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی1972ە، دانیشتووی گەڕەکی گۆرانە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق گرژی دروستبوو

بابەتی دواتر

بەهۆی گرژییەكەی پەرلەمانەوە پەرلەمانتارێك بریندارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا لە زێی گەورە خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك بەناوی (كاروان سیامەند…
Total
0
Share