کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەی گەرمی بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ، بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 32

سلێمانی : 30

دهۆک : 30

کەرکوک : 34

هەڵەبجە : 32

زاخۆ : 31

سۆران : 28

حاجی ئۆمەران : 19

گەرمیان : 37

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: چاندنی ئەندامانی جەستە دەبێتەهۆی گۆڕانکاریی قوڵ لە کەسایەتیی مرۆڤدا

بابەتی دواتر

عێراق لە ریزبەندی 50ی وڵاتاندایە لەڕووی بەكارهێنانی كارەباوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share