لەلایەن هێزێكی سوپای عێراقەوە شێخێكی سنووری گوندی پەلكانە دەستگیركرا.
پەیامنێرمان لە كەركوكەوە پێیڕاگەیاندین، دەستگیركراوەكە ناوی (فەرحان غەزال فەرحان)ە و لە شێخەکانی هۆزی شەمەرە.
وتیشی، “لەلایەن کەسێکی ناو هۆزەکەیەوە بەهۆی دەمەقاڵێ و ناكۆكی نێوانیانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە”.
لە زاری دانیشتووانی گوندەكەشەوە باسی لەوەكرد كە دەستگیركراوەكە بە سەرچاوەی “فیتنەی ناوچەكە” ناودەبرێت.
لەماوەی رابردوودا ناكۆكی لەنێوان جوتیارە كوردەكان و “عەرەبە هاوردەكان”ی سنووری پەلكانە دروستبوو، بەهۆیەوە بۆماوەیەك رێگانەدرا جوتیارانی كورد بەرهەمەكانیان دروێنە بكەن، بەر لەوەی دوێنێ بە رەسمی رێگەیان پێبدرێت و ئەمڕۆش دوای ئەو بڕیارە دەستیان بە كۆكردنەوەی بەرهەمەكانیان بكەن.