بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 281 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 281 ملیۆن و 134 هەزار و 221 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 259 ملیۆن و 94 هەزار و 221 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 22 ملیۆن و 40 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 15ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 277 ملیۆن و 573 هەزار و 581 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.