دوای چەند مانگێک لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێکی رانیە دۆزرایەوە

گەنجێکی خەڵکی سنووری قەزای رانیە، دوای چەند مانگێک لە بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە سنووری قەندیل دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە خەڵکی گوندی گرتەکی سەربە ناحیەی سەنگەسەرە لە سنووری ڕانیە، ماوەی نۆ مانگە بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکی نەبووە.

عومەر عەلی ئەو گەنجە بێسەوشوێنەیە کە ماوەی نۆ مانگە ونبووە، ئەمڕۆ لە سنووری قەندیل – ئێران تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەمە لەکاتێکدا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دوو کەسی دیکە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێسەروشوێن بوون و دواتر لە نزیک گوندی باوەکۆچەکی پارێزگای هەڵەبجە تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ کەرکوکییەکان: کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە دەهێنین و یەکێك لە ئێوە دەکەینەوە پارێزگار

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە شاری کەرکوکەوە لە ڕێوڕەسمی بانگەشەی لیستەکەیدا ڕایگەیاند، “دەنگەکانتان بەفیڕۆمەدەن و هاوپەیمانی کوردستان وەک نوێنەری…
Total
0
Share