شازادە هاری و میگانی هاوسەری ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو “ڕق”ەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەیە وازیان لە فەیسبووك و تویتەر هێناوە و چیدیكە بەكاریان ناهێنن.
ئەمشەو 9ی كانونی دووەم، لە هەواڵێكدا بی بی سی-ی بەریتانی ڕایگەیاند، هاری، شازادەی بەریتانیا و میگانی هاوسەری بڕیاریان داوە واز لە هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و تویتەر بهێنن.
هۆكاری ئەو بڕیارەش ئاشكراكراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی، لەبەرامبەر ئەو “ڕق”ەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەیە بۆیە بەو كارە هەستاون.
كەسێكی نزیك لەو خانەوادە شاهانەیەوە بە ڕۆژنامەی تایمزی ڕاگەیاندووە، تەنانەت ئەو دوو هاوسەرە نیازیان نییە كە ئەكاونت بۆ دامەزراوە نوێیەكەیان Archewell Foundation بكەنەوە.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، پێشبینی دەكرێت كە بە یەكجاری ئەو بڕیارەیان دابێت و نەگەڕێنەوە بۆ بەكارهێنانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە.