توێژینەوەیەک: 2023 گەرمترین بووە لە دوو هەزار ساڵی رابردوودا

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی گەرمای هاوینی ساڵی 2023 گەرمترین بووە بەراورد بە دوو هەزار ساڵی رابردوو.

توێژەران دەڵێن، مانگی حوزەیران تا مانگی ئابی ساڵی رابردوو بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمارکردووە، ئەمەش لەدوای چلەکانی سەدەی رابردوو کە دەست بە تۆمارکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کراوە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری زانستیی نەیچەر بڵاوکراوەتەوە و لەرێگەی شیکردنەوەی ئەڵقەی درەختەکان لە نۆ شوێنی نیوە گۆی باکووری زەوی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، لە نیوەی سەدەی 19 ەوە بەردەوام پلەکانی گەرما روویان لە بەرزبوونەوە کردووە.

یان ئیسپەر کە زانای بواری کەشناسییە لە زانکۆی یۆهانس گۆتەنبێرگ و بەشداری لە توێژینەوەکەدا کردووە دەڵێت، بە سەیرکردنەوەی تۆمارەکانی رابردووی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما مەودای قەیرانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەردەمی نوێدا دەزانین.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە پلەی گەرمای ساڵی رابردوو لە ناوچەکانی 30 – 90 پلەی باکوور 2.07 پلەی سەدی لە تێکڕای پلەکانی گەرمای پێش شۆڕشی پیشەسازی بەرزترە، هاوکات 2.2 پلەی سەدی بەراورد بە ساڵی 1890 ی زاینی بەرزترە.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی زاخۆ: بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 15 کەس دەستگیرکران

بابەتی دواتر

هونەرمەند پەرواس حسێن تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share