بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت بە پڕۆژەیەكی نوێوە خزمەتی گەنجان بكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ ئەندرۆ پلیتت، جێگری باڵای كارگێڕی، نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی USAID كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، لەبارەی رۆڵی گەنج و پێگەیاندنیان، ناوەندەكانی گەشەپێدان و راهێنان بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوانیان كرایەوە بۆ بوونیادنانی ژینگەیەكی تەندروست بۆ پێگەیاندنی گەنجان و ئاڕاستەكردنیان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بۆ كۆمەڵگەی كوردی.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە لەپێگەی گەنجان و لاوانی هەرێمی رووانی وەك سەرمایەیەكی نیشتمانیی و وتی، “دەمانەوێت بە پڕۆژەیەكی نوێوە خزمەتی گەنجان بكەین و بە شێوەیەك ئاڕاستەیان بكەین و پێیان بگەیەنین كە لە داهاتوودا ببنە هۆكاری گەشەپێدانی هەرێم چونكە دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندكاران و گەنجانی وڵاتەكەم كە بە ئومێدەوە بۆ دواڕۆژێكی پرشنگدار لە كۆششدان و ئێمەش بەهەمان رۆحیەتەوە بەڵێنمان داوە لەگەڵیان بین و زەمینەی لەباریان بۆ بڕەخسێنین تاوەكو تواناكانیان لەبوارە جیاجیاكاندا بخەنە گەڕ”.

سەرۆك بافڵ داوای لە جێگری باڵای كارگێڕی، نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی USAID كرد بە پڕۆژەیەكی هەمەلایەنەی سەردەمیانەوە بێنە هەرێم و هاوكاربن بۆ سەرخستنی ئامانجەكانمان بۆ خزمەتكردنی زیاتری گەنجان كە لەو رووەوە هەموو كارئاسانییەكی بۆ دووپاتكردنەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان داوای 44 مووچەی پاشەكەوتكراو لە حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share