بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی حاجییان دەرکرد

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە حاجییان رایگەیاند، هەر حاجییەک بڕی سێ هەزار دۆلاری کاشی بە پێی رێنماییەکان پێ دەفرۆشرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ”بەهۆی نزیکبوونەوەی دەستپێکی وەرزی حەج و بەمەبەستی فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان بڕیاردرا ئەو زانیارییە تایبەتییانەی حاجییان پەسەند بکرێت کە لەلایەن دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرە دەرچووە، کە بە QR کۆد پشتگیری دەکرێت وەک جێگرەوەیەکە بۆ بلیتی گەشتەکەیان”.

ئاماژە بەوەشکرا، ”پێویستە پلاتفۆرمی FITR بۆ تۆمارکردنی داتاکانی مامەڵەی فرۆشتنی کاش بە گەشتیاران وەربگیرێت لەگەڵ هەمان ئەو بەشەی مانگانە بۆ گەشتیاران تەرخانکراوە کە بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکییە بۆ هەر کەسێک”.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: هەمیشە پشتیوانی لە تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین

بابەتی دواتر

یەكێتیی مامۆستایان داوای 44 مووچەی پاشەكەوتكراو لە حكومەتی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. بەرێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share