مەرجەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران راگەیەندرا

بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەپێی دوو بنەما دەبێت و دەشڵێت، ” ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەنددەبن”.

موفیدە یونس راوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ رێنماییەكانی تایبەت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران واژووی لەسەر كراوە و نێردراوە بۆ رۆژنامەی وەقایعی رەسمی و بڵاودەكرێتەوە و دواتر دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە تێیدا رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەسەر دوو بنەمایە كە شوێنی لەدایكبوونی فەرمانبەرە یاخود شوێنی كاركردنی لە سنووری شارەوانییەكان كە فەرمانبەر سەرپشك دەبێت.

وتیشی، “پێدانی زەوی لەسەر بنەمای سیستمی خاڵبەندی و ساڵانی خزمەت و ئەندامانی خێزانە كە رەچاوی ئەو خاڵانە دەكرێت بەجۆرێك هەر ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەنددەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووه‌‌وە‌ بۆ گفتوگۆکردن…
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share