ئەمشەو بارانبارین لە چەند شوێنێك بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم كەشوهەوای ئەمشەو و بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و دەشڵێت، “ئەمشەو لە چەند شوێنێك بارانبارین بەردەوامدەبێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئەگەری كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێمی كوردستان هەیە”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە قەزای ماوەت زۆرترین بڕی بارانباریوە كە 11.2 ملم، لە پارێزگای سلێمانیش 2.3 ملم باریوە.
بڕی بارانبارینی هەندێك لە ناوچەكانی هەریمی كوردستان لە 12 كاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیە بووە:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە

پیرمام دڵۆپ دلۆپ

سلێمانی 2.3 ملم

چەمچەماڵ 1.5 ملم

ئاكرێ 0.6 ملم

ئامێدی 0.2 ملم

بازیان 2.8 ملم

هەڵەبجە 1.4 ملم

هەڵشۆ 0.2 ملم

مەیدان 0.2 ملم

سۆران 0.8 ملم

پێنجوێن 2.2 ملم

ماوەت 11.2 ملم

مێرگەسور 1.4 ملم

سیدەكان 0.8 ملم

خانەقین 0.2 ملم

بابەتی پێشتر

سووتەمەنییەكی زۆر رژاوە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: كێشەكە چارەسەربووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد مووچە دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share