لە سلێمانی كارگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی پۆشاكی سەربازی دەكرێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد حەمە كەریم و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیوا ركن عومەر ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70، هیوا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، دیار عومەر جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆ، سەردانی كارگەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی جلوبەرگ و پۆشاكی سەربازییان كرد.

كارگەكە بە نوێترین تەكنەلۆژیا و لە بەرزترین ئاستیی هونەری و لۆجستیی توانای دابینكردنی پۆشاكی گونجاوی بۆ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، كارگەكە لە توانایدایە رۆژانە جلوبەرگ بۆ زیاتر لە 1000 كەس ئامادەبكات و پشت بە دەستی كاریی ناوخۆییش دەبەستێت بۆ كارەكانی.

بابەتی پێشتر

هەموو دیمەنەكانی گەورەترین دوورگەی سەر زەوی سپییە

بابەتی دواتر

لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی پارێزەرێک واز لە سکاڵایەکی لە دادگای فیدراڵی دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share