دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتباربووە بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتیکردن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاریی هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ بە فەرمانی دادوەر توانرا لەرۆژی 12 ی ئایار گەورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ک،م) ناسراوە بە (دووپشک) دەستگیربکات و رادەستی یاسابکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی پێنج لە یاسای ژمارە 28 ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.