رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ”هەنگاوە کردارییەکان بۆ دابـەشکردنی زەوی دەستیپێکرد و بە مەبەستی دەستنیشانکردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە”.

دەشڵێت، ”بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارە 242 لە 27ی ئازاری 2024 زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستە کە سوودمەند نەبوون دابەشدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە.…
Total
0
Share