سودانی پۆستێکی نوێ بە تەیف سامی دەدات

لە میانەی سەرپەرشتیکردنی دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنان، سەرۆک وەزیرانی عێراق تەیف سامی وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەستنیشانکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغداد سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنان سەبارەت بە دامەزراندنی کۆڕبەندی عەرەبی بۆ ژنان.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا کە دونیا عەبدولجەبار، سەرۆکی لیژنەی خانمان و خێزان و منداڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی یاسای پاراستنی منداڵ و گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی یاسادانان بۆ تێپەڕاندنی کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەشنووسی یاسای پاراستنی خێزان لە توندوتیژی و کاریگەرییەکانی لە بەهێزکردنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی لە عێراق کرا، ئەنجومەنەکە گفتوگۆی لەسەر دامەزراندنی کۆڕبەندی عەرەبی بۆ ژنان کرد لە بەغداد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین پرسەکانی ژنان لە بوارەکانی سیاسی، یاسایی، ئابوری و کۆمەڵایەتی.

لە کۆبوونەوەکەدا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنان لەلایەن سودانییەوە دەستنیشانکرا.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share