وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە كە مووچە لە سەرجەم پرسەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغداد جیادەكرێتەوە، هاوكات هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەش ئاشكرادەكات.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەموو دیدارەكانیدا تەئكیدیكردووەتەوە كە مووچە لە سەرجەم پرسەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغداد جیادەكرێتەوە.
لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، دڵشاد شەهاب وتیشی، “بەهۆی چەند رێكارێكی هونەرییەوەیە و لە هەمانكاتیشدا یەكەمینجارە پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات”.