بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکدا بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند تیمێکی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا و پێوەری زیرەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵمەتێکیان بۆ لابردنی سەرپێچی و پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە سنووری گەڕەکی قولەرەیسی و راپەرین ئەنجامدا”.
دەشڵێت، ”لە هەڵمەتەکەدا ئەو پێوەرانەی لەکارکەوتبوون گۆڕدران و چەندین سەرپێچی لابران و سزای کۆمەڵک سەرپێچیکاریش درا”.