رووداوێکی هاتوچۆ لە ئیندۆنیزیا زیاتر 60 قوربانیی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لە جاوەی ئیندۆنیزیا زیاتر لە 60 کەس بوونە قوربانی.

میدیا ناوخۆییەکانی ئیندۆنیزیا بڵاویانکردەوە، رووداوەکە لەنێوان هەردوو شاری دیبوک و لمپانگ لە دوورگەی جاوا لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران و ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا لە ئەنجامدا نۆ خوێندکار گیانیان لەدەستدا.

ئاشکراشیانکرد، 13 کەس بە سەختی برینداربوون، 40 کەسی دیکەش برینی سووکیان هەیە.

باسیانلەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە بۆ پاسەکە دەگەڕێتەوە لێکۆڵینەوەکانیش لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

تاقیكردنەوەكان لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

رۆیتەرز: عێراق بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە قایل نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share