بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی رەسمی بگاتە عێراق.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەپێی رێکەوتنێکی بەغداد و تاران، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بگاتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە و دواتر سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان لە نەجەف و کەربەلا بکات.
ئاشکراشیانکرد، سەردانیکردنی هەرێم و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان بەشێکی دیکەی پلانەکەی رەئیسی پێکدەهێنێت.
لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی لە ساڵی 2021 ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی ئیبراهیم رەئیسی بۆ عێراق.