ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت پشکنینی ئۆتۆمبێل لەلایەن لیژنەی باڵاوە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە لە پشکنینی پێشوو دەرنەچوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ئاگادارییەکمان تایبەت بەو ئوتومبیلانە بڵاوکردەوە کە کێشە لە مەنەفێستەکانیاندا هەیە و پێویستە لیژنەی باڵا بیان بینێت بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان، ئەم ئاگادارییە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە لە لیژنەی پشکنین دەرنەچوون (بەڕاد) و رێنمایی ژمارە 7 ی ساڵی 2023 کە لە ئۆتۆمبێلی سووتاو، ژێرئاوکەوتوو، بڕاوە و بڕینەوەی تۆکمە و شانەکانی ئۆتۆمبێل پێکهاتوون.

رۆژی پێنجشەممە هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە مامەڵەکانیان ئاڕاستەی (لیژنەی باڵا) کراوە بەمەبەستی چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێلەکانیان، لیژنەی باڵا رۆژی یەکشەممە لە گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سلێمانی ئامادە دەبن بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە.

بابەتی پێشتر

لافاو لە ئەفغانستان زیاتر لە 200 کەسی کردە قوربانی

بابەتی دواتر

دوا هەڵوێستی سودانی لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بەرچاوی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا گۆهدار زێباری سزادرایەوە

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئامادەی دادگاییکردنی گۆهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئامادەبوون…
Total
0
Share