شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دادەخرێت

شەقامێكی سەرەكی لە ناو بازاڕی سلێمانی دادەخرێت و هاتوچۆی شارەكە دەڵێت، چەند رۆژێك دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران رایگەیاند، بە مەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری تێکچووی شەقامی (مەحوی)، لە ئەمڕۆ شەممەوە شەقامەکە لە بەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان (نزیک بازاڕی دۆلارەکە) بەربەستکراوە.

دەشڵێت، کارکردنەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

"عەرەبی هاوردە" داوای بەروبوومی جوتیارانی کوردی گوندی پەلکانە دەكات

بابەتی دواتر

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی هەنگاوەكانیان بۆ تاپۆكردنی زەوی و خانووە زیادەڕەوەكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share