وتەبێژی ئەپیکۆر: نیوەی ئەو نەوتەی بەرهەمیدەهێنین دەدرێت بە حکومەت

وتەبێژی كۆمەڵی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) رایگەیاند، لە رێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم نیوەی بۆ حکومەت بوو و نیوەشی بۆ ئێمە و هەمان رێککەوتنمان لەگەڵ عێراق دەوێت، ئێستا ئێمە نەوت بە 40 دۆلار دەفرۆشین لە کاتێکدا لە بازاڕەکانی جیهان بە زیاتر لە 80 دۆلارە.

مایلز كاكینگز، وتەبێژی كۆمەڵی پیشەسازیی نەوتی كوردستان لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”ئێمە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشین بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ بە نزیکەی 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوە لەکاتێکدایە کە لە بازارەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 80 دۆلارە”.

جەختی لەوەشکردەوە، ”وەزیری نەوتی عێراقمان بینیوە و پێی راگەیاندین کە دوو لیژنە لەنێوان هەرێم بەغداد هەیە و لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و کێشەی سەرەکیمان پێکهاتەی گرێبەستەکەیە”.

سەبارەت بەو گرێبەستەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیان وتەبێژی ئەپیكۆر دەڵێت، ”بۆنمونە ئەگەر 100 بەرمیلە نەوت بەرهەمبهێنین 50 بەرمیلی بۆ حکومەتی هەرێمە و 50 بەرمیلیشی بۆ ئێمەیە”.

دەشڵێت، ”دەبێت رێککەوتنی نوێ لەگەڵ بەغداد بکرێت و هەر رێککەوتنێک بکرێت دەبێت هەرێم و بەغداد و ئێمە تێیدا بەشداربین، هاوکات دەمانەوێت بەهەمان ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ هەرێم هەمانبووە لەگەڵ بەغداد بەردەوامبین”.

دەربارەی قەرزەکانی حکومەتی هەرێم لە ئەپیکۆر مایلز كاكینگز دەڵێت، ”پێش هەر رێککەوتنێکی نوێ دەبێت ئەوە بزاندرێت حکومەت یەک ملیار دۆلار قەرزاری ئێمەیە و شێوازی دانەوەی قەرزەکەش دەکرێت جیاوازبێت، دەکرێت بە شێوەی کاش بێت یاخود خۆمان نەوتەکە بفرۆشین”.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمیی ئەمڕۆ بەرز و سبەی نزم دەبێتەوە

بابەتی دواتر

ناوی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ دامەزراندن رەوانەی بەغداد دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share