پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە كەركوك دەستیپێكرد و چەكی پارەكەش راستەوخۆ دەدرێتە جووتیاران

بەیانیی ئەمڕۆ دەرگای سایلۆی كەركوك بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم بەڕووی جووتیاراندا كرایەوە و بە بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دیاریكراوە.

هاوكات حەیدەر نووری، بەڕێوەبەری فرۆشتنی گەنم لە كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە ئەمساڵدا 500 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی سنووری كەركوك وەربگرن.

حەیدەر نووری، جەختیكردەوە و وتیشی، “بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دەدرێتە جووتیاران كە راستەوخۆ چەكی پارەكەیان پێدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران…
Total
0
Share