بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم: هیچ درۆنێک نەکەوتووەتە خوارەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم رایدەگەیەنێت، هیچ درۆنێک لە ئاسمانی سنووری ناحیەکە بەدینەکراوە و نەکەوتووەتەخوارەوە.

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 10:20ـی بەیانیی ئەمڕۆ، دەنگێکی گەورە لەو ناحیەیە بیستراوە و هاوڵاتییان هەستیانپێکردووە.

وتیشی، ئەو دەنگە، دەنگی کەوتنەخوارەوەی درۆن نەبووە، بەڵکو دەنگی تەقاندنەوەی مینێک بووە کە لەلایەن تیمی تایبەتی هەرێم و عێراقەوە ئەنجامدراوە و پێشتریش سوپای عێراق لەمە ئاگادارکراوەتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای کەرکوک، بڵاوبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 49ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share