دژەتیرۆر و هاوپەیمانان سێ تیرۆریست دەستگیردەكەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگری دروست و ورد و چاودێریی بەردەوامی هێزەكانی دژەتیرۆر، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، شەوی 05-05-2024 بە فڕۆكەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ئەنجامدرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەدا توانرا سێ تیرۆریست لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیربكرێن.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆردا هاتووە، تیرۆریستانی دەستگیركراو لەدایكبووی ساڵی 1996، 2000، و 1986بوون كە سەرجەمیان خەڵكی موسڵن و پێشینەی كاریان لەناو ڕێكخراوە تیرۆریستییەكاندا هەبووە و لە سنووری چەمچەماڵ نیشتەجێبوون كە دوای دەستگیركردنیان، دەستبەجێ رادەستی یاسا كران بە مەبەستی سزادانیان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەو شێوەیە نابێت كە باسدەكرێت

بابەتی دواتر

ئامانج رەحیم: حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چوار دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
Total
0
Share