نوێترین زانیاری لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024

ئەنجومەنی نوێنەران لە پشووی وەرزی یاسادانان نزیكدەبێتەوە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەكانی پەیوەست بە بودجەی ئەمساڵ دەكەن.

عارف حەمامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاش 9ی ئایار پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكات، بەڵام تائێستا خشتەكانی بودجەی 2024 نەگەیشتوون.

حەمامی لە لێدوانێكدا وتیشی، “ئەگەر خشتەكان ئەمڕۆ یان سبەی بگەن، رەنگە وەرزی یاسادانان درێژبكرێتەوە تا تەواوكردنی هەمواری بودجە، ئەگەریش درەنگ بگات، لیژنەی دارایی وردبینی لەسەردەكات و دواتر داوای ئەنجامدانی دانیشتنی نائاسایی لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بۆ دەنگدان لەسەری”.

باسی لەوەشكرد، ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی 2024 دەكات، بۆ زانینی بەند و ماددەكانی و هەنگاونان بۆ دەنگدان لەسەری بەپێی رێوشوێنە یاسایییەكان.

سێشەممەی رابردوو 30ی نیسان عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدرێت.

وتیشی، “چاوەڕێ دەکەین لەدوای پەسەندکردنی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە لە چوارچێوەی پلانی حکومەتدا”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە خوێندكارانی 9ی بنەڕەتی ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share