نەوەی نوێ رێككەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ پارتی دەكات

بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 10 رۆژە میدیای نەوەی نوێ بەناوی سەرۆكەكەیانەوە هەڕەشەی ئەوە دەكات گوایە ئەگەر پارتی بە رەسمی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات، نەوەی نوێ لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا لەدژی پارتی تۆماردەكات و بۆ ئەو مەبەستە سكاڵایەكیان ئامادەكردووە و كاتێك سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سكاڵایەكی تۆماركرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دژی سكاڵاكەی پارتی سكاڵایەكی لە دادگای فیدراڵ تۆماركرد، لە بەرامبەردا نەوەی نوێ نەك هەر هەڕەشە و بەڵێنە 10 رۆژییەكەی نەبردسەر و سکاڵایان تۆمارنەكرد، بەڵكو ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێككەوتنێكی سیاسی كرد و ئەمڕۆ دوور لە چاوی میدیا سكاڵاكەی خۆیان لە ڕێگای پارێزەكەیانەوە كشاندەوە و كشاندنەوەی سكاڵاكەیان پەیوەندیی بەخۆیانەوە هەیە و نامانەوێت هۆكاری رێكگەوتنەكەیان بزانین.

بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی دەشڵێت، “ئەوەی كە جێگای پێكەنینە ئەوەیە كە لە دوای تۆماركردنی سكاڵاكەی یەكێتی، راستەوخۆ میدیاكەی نەوەی نوێ وەك نەریتێكی رۆژانەیان و بۆ داپۆشینی رێككەوتنەكەیان، دەستیان كرد بە هۆنینەوەی هەواڵی چەواشەكارانە و رایانگەیاند گوایە یەكێتی و پارتی بەیەكەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدەن و لەسەر ژەنینی ئەم جۆرە چەواشەكارییانە ئێمە وەكو بەشی مۆریتەرینگی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، هیچ ناڵێین چونكە جەماوەری كوردستان هۆشیارە و دەزانێت كە چ مەرامێك لەپشت بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناراست و درۆ شاخدارانەوەیە و تەنها ئەوەندە دەڵێین حزبێك كە ئومێدی لەسەر پەتی درۆ هەڵچنیبێت تەمەنی زۆر كورتدەبێت.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەرێم دوو کەسی دەستگیرکرد کە بەنیازی ساغکردنەوەی سەماعەی قۆپیەکردن بوون

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی سپی لە بەنزینخانەكاندا دابەزیوە و یەك بەرمیل نەوت نرخەكەی لە نێوان 135…
Total
0
Share