وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم: ئەو داهاتانەی فیدراڵین ئامادەین رادەستی بكەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو داهاتانەی فیدراڵین ئامادەین رادەستی بكەین و دەبێت حكومەتی عێراقیش پابەندبێت بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە كە پێویستە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و ئەو داواكارییانەی حكومەتی عێراق ئاراستەی هەرێمی كوردستانی كردووە جێبەجێكراوە، بەڵام پرسی مووچە بە سیاسی كراوە.

لەبارەی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە، وتەبێژەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، ” ئەو داهاتە ناوخۆییانەی فیدراڵین ئامادەین رادەستی بكەین و دەبێت حكومەتی عێراقیش پابەندبێت بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانەوە”.

بابەتی پێشتر

لە بەغداوە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەلەكان سەوز دەكرێت

قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share