راوێژکارێکی سودانی بۆ کاروباری کارەبا رایگەیاند، عێراق ئامادەکاری بۆ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین دەکات لەرێگای دابینکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی کارەباوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، عادل کەریم، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کارەبا رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا رووبەرووی دوو کێشەی سەرەکی دەبینەوە، ئەوانیش زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا و دابینکردنی سەرچاوەی سووتەمەنی پێویست، هەربۆیە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانماندا بۆ هاوین لە رێگای ژمارەیەک وێستگەی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەباوە هەوڵی دابینکردنی رێژەیەکی زیاتری کارەبا دەدەین.
ئاماژەی بەوەشدا، لە داهاتوودا پلانمان هەیە لە رێگای چوار وڵاتەوە غازی سروشتی هاوردەبکەی عێراق بکەین وەک جێگرەوەیەک بۆ غازی ئێرانی و دابینکردنی پێداویستییەکانمان لەو رێگایەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەین عێراق لە نێوان ساڵی 2026 بۆ 2029 یەدەگێکی زۆری ناوخۆیی غازی سروشتیی و وزە پاشەکەوت بکات و کەمتر پشت بە وڵاتانی دراوسێ ببەستێت.