حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی ناونووسینی حاجییان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2026 کۆتاییھات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو 26ی ئەیلول، پرۆسەی ناونووسینی حاجییان کۆتاییھات، کە بۆ ماوەی شەش رۆژ درێژکرابووەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا قۆناغی پرۆسەی وردبینی ناوی حاجییان دەستیپێکردووە، تاوەکو ھاوڵاتییان بەتەواوی مافیان پارێزراوبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەموو ھەوڵەکان بۆ ئەوەن لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ، تیروپشکی ناوی حاجییان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.