عەزیز ئەحمەد: نامانەوێت لە پرۆژەی هەژماری من قۆرخکاریی هەبێت

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە پرۆژەی هەژماری من نامانەوێت نە قۆرخکاریی بەغداد هەبێت نە هی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوە، دەمانەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی و تایبەتەکان بخەینە بەردەستی هاوڵاتییان.

عەزیز ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەرەکیی ئێمە لە پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە هاوڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

بابەتی پێشتر

دیپلۆماتکارێکی ئەفغانی بە 25 کیلۆ زێڕەوە لە هیندستان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێكی رەسمی دەچێتە ئەمریكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share