لە قەزای شارباژێڕ بارانبارین زیخ و بەردی قەراغ شەقامەکان دەهێنێتە سەرشەقامەکان و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت.
هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن لەبەر ئەوەی بارانێکی زۆر دەبارێت، تا بەدووربن لە کارەساتی نەخوازراو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بارانبارین زیخ و بەردی قەراغ شەقامەکان دەهێنێتە سەرشەقامەکان پێویستە شۆفێران وریابن.