ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن تیمەکانیانەوە چوار تەرم لە رووداوەکەی قەرەداغ دۆزراونەتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بوون و لافاو بردوونی.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەندامانی گرووپە شاخەوانییەکە 12 کەس بوون و چواریان خنکاون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.
پێشتر، رەئوف کەمال، قائیمقامی قەرەداغ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گروپێکی شاخەوانی سلێمانی هاتوون بۆ گوندی ئاوەسپی لە ناحیەی سێوسێنان و بەهۆیەوە بەشێکیان لافاو بردوونی.
رەئوف کەمال ئاماژەی بەوەشدا، ئەو گروپە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی زریانی بەهێزی بارانبارین و کەشوهەواوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە سنوورەکە.
بابەتی پەیوەندیدار
لە بەرژەوەندیی ژمارەیەك مووچەخۆر بڕیاردرا
ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا لە میلاكی…
21/07/2022
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: دوای ڕاپەرین ژنان زیاتر تواناكانی خۆیان سەلماند
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە دوای ڕاپەرین ژنان زیاتر تواناكانی خۆیان سەلماند.…
07/03/2022
رووداوێکی هاتوچۆ مردنی پێنج کەسی لێکەوتەوە
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی هەریر پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە بەڕەگەز عەرەبن. ئەمشەوی پێنجشەممە، لەسەر…
25/05/2023
نەوزاد شێخ كامیل: بەشە ئاردی مانگی 4 زۆر باشە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین نەیفرۆشنەوە و بەكاریبهێنن
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار بەسەر بریكارەكان كە لەو رێگایەوە دەدرێتە…
20/06/2023