حکومەتی هەرێم بڕی پارەی خەرجکراو بۆ موچەی ئاشکراکرد

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ساڵی رابردوودا 8 موچەی دابەشکردووە و بۆ ئەو هەشت موچەیەش شەش ترلیۆن و 500 ملیار دیناری خەرجکردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم، ” ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە دابینی کردووە، 63.8٪ بووە و  ئەوەی حکومەتی عێراقیش 36.1٪ـی کۆی گشتیی مووچەی دابینکردووە.

ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم باس لەو بڕە پارەیە دەکات کە بەهۆی لێبڕینەوە لە موچەخۆران بڕاوە و 11 ملیار و 880 ملیۆن دینار لە مانگەکانی، کانوونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ قەرزی بانکە ئەهلییەکان.

خشتەکە ئاماژە بەوەشدەکات، حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری ناردووە، کە دابەشکراوە بەسەر خانەی چوار و پێنجەم بۆ پێدانی دوو مووچە، بەڵام لە مانگەکانی (5-6-7-10-11-12) حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەناردووە.

بەپێی داتای فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت لە ساڵی 2020، شەش تریلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی تەرخانکردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم، موچەی مانگەکانی4، 7، 9 و 11ـی دابەش نەکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەستێرەیەکی مان سیتی دەبێتە یەکەم گەورە بۆندی پۆچتینۆ لە پاریس

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس لە کڕینی بەهرەدارێکی ئەمریکی نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share