ئەو هەڵانەی دەبنەوە هۆی زەردبوونی ددانەکان

پزیشکێکی ددان هۆشداری لەبارەی چەند هەڵەیەکەوە دەدات کە دەبنە هۆی زەردبوونی ددانەکان.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی لە زاری پزیشکێکی پسپۆڕی ددان بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لەو هەڵە باوانەی دەبێتە هۆی زەردبوونی ددان راستەوخۆ بەکارهێنانی فڵچەیە دوای ئەوەی دەرمانی دەخەیتە سەر بێ ئەوەی تەڕی بکەیت، ئەم حاڵەتەکە وادەکات دەرمانەکە بەسەر زۆرینەی بەشیی ددانەکاندا بڵاوببێتەوە و فڵچەکەش زبرترببێت و زیان بە مینای ددان بگەیەنێت، کاتێک فڵچە تەڕدەکەیت پێش بەکارهێنان نەرمتر دەبێت و کەمتر زیان بە ددانەکە دەگەیەنێت.

ئاشکراشیکرد، یەکێکی دیکە لە هەڵە باوەکانی شوشتنی ددانە راستەوخۆ دوای خواردنی مزرەمەنییەکان، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی خورانی بەشی مینای ددان، بۆیە وا باشترە دوای خواردنی ترشی و مزرەمەنییەکان ماوەیەک چاوەڕێ بکەیت دواتر ددانت بشۆیت.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی داڕمانی زەوییەوە 36 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

زیاتر لە 20 هەزار هەسارۆچكە لە نزیك زەوی دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share