کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری کوتانی دژەکۆرۆنا زانیارییەکی نەبیستراوی درکاند

کۆمپانیای ئەسترازینێکا کە یەکێک بوو لە گەورە بەرهەمهێنەرەکانی کوتانی دژەکۆرۆنا لەدوای ساڵی 2019 بەدواوە، دانی بەوەداناوە کە کوتانەکەیان کاریگەرییەکی لاوەکی دەگمەنی هەیە لەسەر بەکارهێنەرانی کە ئەوەش تووشبوونی بەکارهێنەرە بە خوێن مەین.

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوی چاودێری ماددە هۆشبەرەکانی بەریتانیا MHRA کۆکراونەتەوە، لانیکەم 81 بەریتانی بەهۆی خوێن مەینەوە گیانیان لەدەستداوە کە پێدەچێت پەیوەندی بە وەرگرتنی کوتانەکەوە بووبێت.

وا بڵاوکرایەوە، کوتانی دژەکۆرۆنای ئەسترازینێکا لە ساڵی یەکەمی پەرەپێدانی ڤاکسین لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19دا زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی لە سەرانسەری جیهان رزگارکردووە.

کۆمپانیای ئەسترازینێکای بواری دەرمانسازی کە لە کامبریجدایە، بۆ یەکەمجار لە دادگا دانی بەوەدانا کە کوتانی دژە Covid-ەکەی دەتوانێت ببێتە هۆی کاریگەری لاوەکی کوشندە کە خوێن مەینە.

ئەسترازینێکا ئێستا رووبەڕووی داوای یاسایی دەبێتەوە کە چەند ملیۆن پاوەندە لەلایەن دەیان خێزانەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کەسە ئازیزەکانیان، بەهۆی کوتانی دژە کۆرۆناوە کە کەموکوڕتی هەبووە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

لە هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێکی ئەفغانستان شەش کەس کوژران

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: پەیڕەوکردنی رێگەیەک مەترسییەکانی مەرگی پێشوەختەی بۆماوەیی کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕی به‌سه‌ر دیبلۆماتكاران كردبوو.. ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی خسته‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌

كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیلی ئاشكرایده‌كات، پڕۆگرامێکی سیخوڕییان دروستکردووە كه‌ لەو ڕێگایەوه‌ توانیویانه‌ تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە ھاک بكه‌ن کە لە…
Total
0
Share