ئاوات شێخ جەناب: لەم کابینەیەدا کاری باشمان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە

ئاوات شێخ جەناب

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لەم کابینەیەدا کاری باشمان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی بانکەکان کردووە”.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم لەدیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر رێکخستنەوە و بەرەو پێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕییەکان کراو وەزیری دارایی داوایکرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە بکەن کە قەرزو پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب روونیکردەوە سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیەدا توانیویانە کاری باش بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لەداهاتووشدا بە پلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر رێکدەخەنەوە.

 

بابەتی پێشتر

گەشتی عومرە رادەگیرێت

بابەتی دواتر

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی…
Total
0
Share