رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەروازەی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکیش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار – دەروازەی پەروێزخان سێ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکیش برینداربوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر بوون، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن، بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

 

May be an image of 3 people, ambulance and road

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق

بابەتی دواتر

فیفا هەڕەشەی سڕكردنی ئیسپانیا و دوورخستنەوەی ریال و بەرشەلۆنە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share