سۆران.. ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب وەرگەڕا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای سۆران – سیدەكان روویدا كە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداركراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتوچۆ (كاكەخان عەزیز حسێن) لە بوونی رووداوێكی ھاتوچۆ لە جۆری لادان (وەرگەڕان)،‌ لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری پیكئاب نیسان، لە رێگای سۆران سیدەكان نزیك گوندی لێرەبان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوەكە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو و داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.

بابەتی پێشتر

چەند هەنگاوێک بۆ باشترکردنی کاری ریخۆڵەی مرۆڤ

بابەتی دواتر

دروستکردنی مەرەکەبی خۆشنووسیی ژاپۆنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share