هەرێمی كوردستان: لە 24 كاتژمێردا 140 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 5 كەس مردوون

Kurdish medical workers are pictured outside Rzgari Hospital in Erbil,

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 140 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، پێنج كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ هەینی 8ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 140 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 103 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا پێنج توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە پارێزگای هەولێر و توشبوویەك لە سلێمانی و یەكێك لە گەرمیان و دوو توشبووی تریان لە دهۆك بوون.”

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 972 كەس.

بابەتی پێشتر

لەماوەی هەفتەیەکدا سێ منداڵی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

بابەتی دواتر

نوێنەرەكانی حەلبووسی و مالكی و عەبادی باس لە ڕێككەوتنی كوردستان و بەغداد دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: رێككەوتنێكمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە…
Total
0
Share