شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە دەست ئەواندا نەماوە.
هـ.ـەسـ.ـەدە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە بەندیخانەی شەدادی کە هەزاران زیندانیی سەر بە رێکخراوی ت،ـ.ـ،یرۆریـ.ـس،تی د.ا،عـ.ـ،شی تێدایە، چەندین جار لەلایەن گرووپەکانی سەر بە دیمەشقەوە هێرشی کراوەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشدا، شـ.ـەڕڤانان چەندین جار هـ.ـێرشەکانیان بەرپەرچداوەتەوە و ئەو گرووپانەیان شکاندووە، بۆ رێگریکردن لە روودانی کارەساتی ئەمنی، دەیان شـ.ـەهید و بریـ.ـندار دراوە.
دەشڵێت، هەرچەندە زیندانی شەدادی تەنها نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە بنکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو ناوچەیە دوورە، بەڵام بنکەکە سەرەڕای چەندین جار ئاگادارکردنەوە، هیچ دەستوەردانێکی نەکردووە.
شـ.ـەڕڤانانی هـ.ـەسـ.ـەدە، رای گشتی ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لەدەست هێزەکانیان نەماوە.