رۆیتەرز: جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا رووبەڕی هێرش بوونەوە لە رێگەی درۆنی بۆمبرێژکراو و موشەکەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، زانیارییەکە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکی و هێزە عێراقییەکان پشتڕاستکراونەتەوە و هێرشەکان هیچ زیانێکیان لێ نەکەوتووەتەوە.
لەماوەی سێ مانگی رابردوودا، هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا رووینەداوە، بەڵام لە 24 کاتژمێری رابردوودا دوو جار هێرش کراوە و درەنگانی شەوی رابردوو دوو درۆن لە نزیک بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە خراونەتەخوارەوە.
لە رۆژی یەکشەممەشدا، لە ناوچەی رمێڵانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، پێنج مووشەک ئاڕاستەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە و ئەوەش یەکەم هێرش بووە کە کراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لەدوای 4ی مانگی شوباتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share