تێچووی سەربازیی جیهانی لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە دوو ملیار و 440 ملیۆن دۆلار، کە ئەمەش بەرزترین تێچووە کە تۆمارکرابێت لە 60 ساڵی رابردوودا.
بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگەی ستۆکۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی، لەنێوان ساڵانی 2022- 2023 تێچووی سەربازیی لە جیهاندا بە رێژەی 6.8% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە 60 ساڵی رابردوودا.
بەپێی راپۆرتەکە بەرزبوونەوەی تێچووی سەربازیی هەریەکە لە کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئەوروپا و ئاسیا و هەردوو ئەمریکا دەگرێتەوە.
بە وتەی نان تیان یەکێک لە گەورە توێژەرەکانی بەرنامەی تێچووی سەربازی لە پەیمانگاکە دەڵێت، بەرزبوونەوەی تێچووی سەربازی وەڵامی راستەوخۆی تێکچوونی ئاشتی و ئاسایشی جیهانە، هاوکات هۆشداریشی لە زیادبوونی رکابەری وڵاتان لە بەرزکردنەوەی تێچووی سەربازیان دا.