عەلی خامنەی باس لە ترسی ئەمریکا دەکات لە موشەکەکانی ئێران

ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا ترسی لێنیشتووە لە توانای سەربازی و موشەکی ئێران و تا ئێرانیش لەناوچەکە هەژموونی نەبێت ئارامی ناگەڕێتەوە.

عەلی خامنەی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، ئەمڕۆ 8ی کانوونی دووەم، لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەیە، لەگەڵ ئەوەش سیاسەتی ئێران لەناوچەکە بە جوڵە و وتەکانی ئەمریکا ناگۆڕێت و تا ئێران هەژموونی نەبێت ناوچەکە ئارام نابێت”.

خامنەی لە بارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، “ئەگەر سزا ئابورییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لاببرێت ئەوا ئاساییە ئەمریکا بگەرێتەوە ناو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە”.

ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاشیگەیاند، “ئێمە هیچ پەلەمان نییە لە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام کاتێک سزاکانی سەر ئێران لابران ئەوا مانایەکیش بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا دەگەڕێتەوە”.

هەفتەی ڕابردوو ئێران ڕایگەیاند کە دەستیانکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٪20، ئەمەش بەمانای پابەندنەبوونی ئەو وڵاتەوەیە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە کشابویەوە، بەڵام یەکێتی ئەوروپا باپەندبوونی خۆی ڕاگەیاندبوو، لەدوای هەوڵی پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆمی ئێران یەکێتی ئەوروپاش ئیدانەی هەوڵەکەی ئێرانی کرد.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی خۆکوشتن کەمپی ئاوارە ئێزدییەکان دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی دینارەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share