توێژینەوەیەک: فشاری کارکردن مەترسییەکانی بیرچوونەوە کەمدەکاتەوە

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی دەرخستووە، سترێسی کارکردن دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمبکاتەوە.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەرچەند مێشکت زیاتر لەسەر کارەکەت بێت، ئەگەری ئەوە کەمتردەبێتەوە کە کێشەی بیرەوەریی و بیرکردنەوەت لە درەنگانی تەمەندا بۆ دروست ببێت.

توێژینەوەکە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری بەدەستداوە داوە کە پێچەوانەی قسە باوەکانە و دەڵێت، کارکردن لە بواری پەیوەندییە گشتییەکان و کارکردن لەسەر ئامێرە زیرەکەکان، باشترن لەچەندین کاری دیکە کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات، وەک کارمەندی ژینگەپارێزی و کارمەندی بوارەکانی بیناسازی و رێگەوبان، ئەم سوودە پەیوەستە بە نەخۆشی بیرچوونەوەوە لە تەمەنێکی درەنگدا.

بەشێوەیەکی گشتی توێژینەوەکە پشتگیری ئەو جۆرە کارانەی کردووە کە دووبارەبوونەوەی رۆتیناتەکانیان کەمترە و دەرفەتی بیرکردنەوەی داهێنەرانەیان زیاترە.

 

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی وادەی تەواوکردنی لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران روونکردنەوە درا

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share