لە بەیانیی ئەمڕۆوە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵان لە ئاوی زێی بچووک لە سنووری ناحیەی تەق تەق خنکاوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە کە لە زێی بچووک لە سنووری ناحیەی تەق تەق خنکا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تاوەکو ئیستا سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.
وتیشی، بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵان بەناوی (قاسم عەممان) کە بەنەتەوە تورکمانە و دانیشتووی شاری کەرکوکە بەمەبەستی گەشتکردن هاتووەتە سنوورەکە، ویستویەتی منداڵێک لە خنکان رزگار بکات، بەڵام خۆی خنکاوە و منداڵەکە رزگارکراوە.